سەرۆکی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کۆبوونەوە

13-02-2026
دیمەنی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا.
دیمەنی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کۆبووەوە.
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی تیرۆر خرانە بەر باس، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری".
 
"لای خۆیەوە، بەڕێز جۆناسان پاوڵ پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی رۆڵی هه‌رێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەدا"، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی و محەممەد بن زاید. وێنە: ئەرشیڤ

محەممەد بن زاید بۆ نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەبین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆنسووڵخانەی ئیماراتی لە هەولێر کرد و داوای لە بەغدا کرد ئەنجامدەرانی سزا بدات.