ئیلهام عەلیێڤ بە فەرمی نێچیرڤان بارزانیی بانگهێشتی ئازەربایجان کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میونشن لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کۆبووەوە و تاوتوێی پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ ئازەربایجان کرد. سەرۆکی ئازەربایجان بە فەرمی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتەکەی بکات. 
 
رۆژی هەینی، 13ـی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ئاماژەی بە دیدارەکەی لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان کرد و نووسیویەتی: "زۆر خۆشحاڵ بووم بە دیدارم لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن."
 
هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی بوارەکانی هاوئاهەنگیی نێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و ئازەربایجان و چەند پرسێکی دیکەمان کرد."
 
هاوکات، سەرۆکایەتیی کۆماری ئازەربایجان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دیدارەکە دەڵێت: "سەرۆکی ئازەربایجان، نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی بانگهێشت کرد سەردانی وڵاتەکەی بکات. نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتەکەی ئیلهام عەلیێڤی بۆ سەردانیکردنی ئازەربایجان قبووڵ کرد." 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردووەتەوەتەوە لە بەشێکیدا هاتووە: "وێڕای پرسی کردنه‌وه‌ی کونسوڵخانه‌ی ئازه‌ربایجان له‌ هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان دەربارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش گۆڕییەوه‌."
 
پەیوەندییەکانی هەولێر و بەیرووت
 
هەر لە چوارچێوەی کارنامەی دیدارەکانیدا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ لوبنان و دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە تاوتوێ کران.
 
نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لەدوای کۆبوونەوەکە بە ئاڵا شاڵی، پەیامنێری رووداوی راگەیاند: "خەمی هاوبەشمان هەیە کە سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا، کەسمان جەنگمان ناوێت لە ناوچەکەدا، ئەگەر جەنگ رووبدات هەمووان زەرەرمەند دەبن. ئەمە ئامانج و بەرژەوەندیی هاوبەشە لەنێوان ئێمە و برایانمان لە هەرێمی کوردستان."
 
بەریتانیا و پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان
 
لە درێژەی دیدارەکانیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بەریتانیا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکان و هەڕەشەکانی تیرۆر خرانە بەر باس و جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ لەندەن کرایەوە.
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، جۆناسان پاوڵ پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەدا.
 
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی سێ ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسەکەدا، چەندین دیداری دیکە لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان بکات، کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر پێگەی هەرێمی کوردستان لە هاوکێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان.

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و نه‌واف سه‌لام؛ دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كران

له‌ چوارچێوه‌ی کارنامه‌که‌یدا له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان كۆبووه‌وه‌.