شەفافیەت: داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی بۆ نیوە کەمیکردووە

13-02-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ماڵپەڕی شەفافیەت رایگەیاند، داهاتی هەفتەیەکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەراورد بە هەفتەیەک پێشتر زیاتر لە 52% کەمیکردووە و کەمترە لە حەوت ملیار دینار.
 
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاوی کردەوە، داهاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە لە 07-02-2026 بۆ هەینی 13-02-2026، بریتییە لە 6 ملیار و 788 ملیۆن و 819 هەزار دینار. 
 
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، هەفتەیەک پێشتر داهاتی هەمان سنوور 14 ملیار و 156 ملیۆن و 627 هەزار دینار بووە، بەمەش داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 7 ملیار و 367 ملیۆن و 807 هەزار دینار کەمیکردووە.
 
داهاتەکان نانەوتین و لە رێگەی 6 گەنجینە لە سلێمانی، گەرمیان، راپەڕین، چەمچەماڵ و هەڵەبجەوە کۆدەکرێنەوە.
 
ماڵپەڕەکە داهاتی ئەم ساڵی تاوەکو ئەمڕۆ بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاندووە، 66 ملیار و 734 ملیۆن و 578 هەزار دینارە.
 
داهاتی پار لەو سنوورانە زیاتر لە 900 ملیار و 820 ملیۆن دینار بووە.
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دروشمی "بەسیستمکردن و دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی هاووڵاتییان لە دامودەزگاکانی حکومەت"، لە رۆژی 15-12-2022 ماڵپەڕەکەی کردەوە و نووسینگەکەی سەرپەرشتی دەکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. دلێر ساڵح حەسەن، مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین بوو

بکوژی مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین لە دیالە دەستگیرکرا

پۆلیسی دیالە دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە مامۆستایەکی زانکۆی سەلاحەدینی کوشت. تۆمەتبارەکە لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن بەرەو بەغدا، لە یەکێک لە بازگەکانی پارێزگای دیالە قۆڵبەست کراوە.