رووداو دیجیتاڵ
جارێکی دیکە هێرشی درۆنی کرایە سەر کەمپی جێژنیکان لە سنوورری ناحیەی بەحرکەی سەر بە هەولێر کە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
رۆژی چوارشەممە، 13-5-2026، سەرچاوەیەک لەنێو کەمپی جێژنیکانەوە کە پێشتر شوێنی حەوانەوەی کەسوکاری پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو، بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، هێرشە درۆنییەکە نزیک کاژێر 21:00 ئەمشەو کراوە.
بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە، لەکاتی هێرشە درۆنییەکەدا، کەمپەکە چۆڵ بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
بەهۆی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان، ئەو کەمپانەی حیزبە رۆژهەڵاتییەکان لە هەولێر، سلێمانی و کۆیە چۆڵکراون و ئێستا کەسیان تێدا نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ