رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری بارانبارینی ئەم وەرزەی باشووری کوردستانی تاوەکو بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 13-12-2025 بڵاوکردەوە.
بەپێی داتاکە، قەزای چوارتا لە پارێزگای سلێمانی زۆرترین بارانی لەسەر ئاستی باشووری کوردستان تێدا باریوە. ناحیەی شەمامکیش لە سنووری هەولێر کەمترین.
زۆرترین و کەمترین بارانبارینی ئەم وەرزە بەپیێ پارێزگاکان بەم شێوەیە:
پارێزگای سلێمانی
زۆرترین: قەزای چوارتا 462.5 ملم
کەمترین: ناوچەی سیتەک 67.5 ملم
پارێزگای دهۆک
زۆرترین: ناحیەی دێرەلووک 420 ملم
کەمترین: ناحیەی گردەسێن 126.2 ملم
پارێزگای هەولێر
زۆرترین: قەزای مێرگەسۆر 329 ملم
کەمترین: ناحیەی شەمامک 49.1 ملم
کەرکووک، سەلاحەدین و دیالە
کەرکووک: 54 ملم
خانەقین: 104.7 ملم
خورماتوو: 51.4 ملم
پارێزگای هەڵەبجە
زۆرترین: سیروان 258.1 ملم
کەمترین: تەوێڵە 206.9 ملم
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ