نێچیرڤان بارزانی: له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه‌كان له‌ هه‌وڵدابووين بۆ راگرتنى شه‌ڕ لە حەلەب و بەردەوامین

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریک دۆڕێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد؛ نێچیرڤان بارزانی لەبارەی رەوشی سووریا گوتی، "هەرێمی کوردستان هەموو پشتگیرییەک لە مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە سووریا دەکات". 
 
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بوو، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاند دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هیوایان خواست رێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وادەی یاسایی خۆیاندا بەڕێوەبچن و حکومەتێک پێکبێت کە وەڵامدەرەوەی چاوەڕوانییەکانی هاووڵاتییان و ئاڵنگارییەکان بێت. هەروەها جەختیان لە گرنگیی پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
 
نێچیرڤان بارزانی و پاتریک دۆڕێل نیگەرانییان دەربارەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە دەربڕی و هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ و رێگە دیپلۆماسییەکان. دووپاتیان کردەوە کە گرژییەکان و رووبەڕووبوونه‌وه‌ی سەربازی، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر دەکەن.
 
سەبارەت بە پێشهاتەکانی سووریا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پشتگیرییەک لە مافەکانی گەلی کورد و هەموو پێکهاتەکان لە سووریا دەکات. نێچیرڤان بارزانی گوتی: "هەر لە سەرەتای رووداوەکانی حەلەبەوە، لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە هەوڵدا بووین بۆ راگرتنی شەڕ و پاراستنی سەقامگیری، لە هەوڵەکانمان بۆ هێورکردنەوە بەردەوامین."
 
لای خۆیەوە، باڵیۆزی فەرەنسا وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ستایشی هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی لەپێناو ئارامی و سەقامگیریدان کرد.
 
پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چاڵێکی رێگاکە

بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر: بەهۆی بارانەوە پڕکردنەوەی چاڵەکانی رێگەی کەرکووک - چەمچەماڵ دواکەوتووە

دوای ئەوەی ژمارەیەک هاونیشتمانی ڤیدیۆی خراپیی رێگەی سەرەکیی کەرکووک - چەمچەماڵیان بۆ رووداو نارد، کە تێیدا دەردەکەوێت چاڵوچۆڵییەکان بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر رایگەیاند، چاوەڕێی کارگەکانی قیرن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.