پاسەوانێکی مەلا مستەفا بارزانی: هەمیشە هەوڵی دەدا بەپێی ئایەت و فەرموودە حکومڕانی بکات

14-03-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
ساڵیادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی
ساڵیادی لەدایکبوونی مەلا مستەفا بارزانی
نیشانەکردن مەلا مستەفا بارزانی
A+ A-
 
رووداو - سۆران

ئەسعەد عادۆ 14 ساڵ لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانی ژیاوە، تەمەنی 83 ساڵە و لە ساڵی 1961ـەوە تاوەکو نسکۆی شۆڕش پاسەوانی بووە، ئەو شاهێدی زۆربەی کارەکانی سەرکردەکەی بووە، ئیمان و باوەڕی مەلا مستەفا بارزانی لای ئەو باس و خواسی یەکەمن.
 
ئەسعەد عادۆ، پێشمەرگەی ئەیلوول دەڵێت، "مەلا مستەفا تا بڵێی هۆشیار و دانا بوو لە ئایین و پەیڕەوێکی باشی ئایین بوو، هەمیشە هەوڵی دەدا بەپێی دەقی ئایەت و فەرموودە حکومڕانی بکات و نەهێڵێت هیچ کەس زوڵمی لێبکرێت یان خودا و پێغەمبەر نەهییان لە شتێک کردبێت، ئەویش نەیدەهێشت پێشمەرگەکانی ئەو کارە بکەن".
 
هەموو ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی شۆڕشی ئەیلوول بوون، لیژنەی فەتوای هەبووە و بە پشتبەستن بە یاسا و رێساکانی ئایینی ئیسلام حکومڕانی دەکرا.
 
مستەفا دێرانەیی کە پێشمەرگەی ئەیلوول و پێشمەرگەیەکی گەنجی ئەوکات بووە، دەڵێت، "لەگەڵ دروستبوونی شۆڕش، بارزانی یەکێتیی زانایانی دامەزراند و هەمیشە هەوڵی ئەوە بووە بەپێی یاسا و رێساکانی ئیسلام حکومڕانی بکرێت و هیچ کارێکی یاسایی بەبێ زانایانی ئایینی نەدەکرا، خۆیشی شارەزاییەکی باشی لە ئایین هەبوو".
 
دێرانەیی کاتێک  ساڵی 1962 باوکی شەهید دەبێت، چەکەکەی ئەو هەڵدەگرێت و لە تەمەنی 17 ساڵی دەبێتە پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، ئێستا تەمەنی 75 ساڵە، خوێندەوار بووە و چاک خاسیەتەکانی مەلا مستەفا بارزانی و کردارەکانی بیر ماون.
 
مستەفا دێرانەیی ئاماژە بەوە دەکات، "سێ کۆڵەگەی گرنگ لای ئەو [مەلا مستەفا بارزانی] پەسند بوون: ئایین پەروەری، نیشتمان پەروەری و مرۆڤ دۆستی؛ کە ئەوانە رێک ئایین و ئەو هەمیشە بەو بنەمایانە کاری رۆژانەی خۆی و شۆڕشی دەکرد، تابڵێی لەخواترس بوو، هەمیشە دەیگوت ئایین چی بخوازێت مرۆڤ دەبێت لە هەڵسوکەوتی رۆژانەی ئاوا رەنگبداتەوە".
 
لە 6ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1993دا تەرمی مەلا مستەفا بارزانی و ئیدریس بارزانی کوڕی، لە رۆژھەڵاتی کوردستان گەڕێندرانەوە باشووری کوردستان و لە بارزان بەخاکسپێردران.
 
لەوەتەی ئارامگەکەی کەوتووەتەوە زێدی خۆی، ساڵانە لەگەڵ دەستپێکی مانگی ئازاردا کە سەرەتاکەی ساڵڕۆژی کۆچی دواییەتی و ناوەڕاستەکەشی ساڵوەگەڕی لەدایکبوونیەتی، دەیان هەزار کەس لە هەرچوار بەشی کوردستان سەردانی گڵکۆکەی دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ

سزاکەی شاسوار عەبدولواحید کۆتایی دێت؛ کەی ئازاد دەکرێ؟

بەگوێرەی ئەو سزایەی دراوە، دەبێ شاسوار عەبدولواحید سەرەتای مانگی داهاتوو ئازاد بکرێ. دادوەرێکی ئاگادار باس لە رێکارەکانی ئازادکردن یان هێشتنەوەی سەرۆکی نەوەی نوێ لە زیندان دەکات.