نێچیرڤان بارزانی بۆ محەممەد بن زاید: چاوەڕوانی هاوکاریی زیاتر و کاری هاوبەشی نێوانمانین

14-05-2022
ئازاد پیرچاوشی
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شێخ محەممەد بن زاید وەکو سەرۆکی نوێی ئیمارات ئەمڕۆ هەڵبژێردرا، بەو بۆنەیەوە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و رایگەیاند، "چاوەڕوانی هاوکاریی زیاتر و کاری هاوبەشی نێوانمانین."
 
ئەمڕۆ شەممە 14-05-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی ئیمارات، لە هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شێخ محەممەد بن زاید کرد.
 
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پیرۆزبایی لە برای ئازیزم لە بەڕێز شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان دەکەم بۆ هەڵبژاردنی وەکو سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی." هەروەها دەشڵێت، "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکەکانیدا."
 
رۆژی هەینی، 13-05-2022، خەلیفە بن زاید ئالنەهیان، سەرۆکی ئیمارات و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە تەمەنی 74 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
لەو پەیامە پیرۆزباییەیدا کە ئاراستەی شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیماراتی کردووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوا دەخوازێت گەلی ئیمارات لەژێر سەرکردایەتیی ژیرەکەیدا؛ ئاسایش، ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بەرقەرار بێت و دەشڵێت، "چاوەڕوانی هاوکاریی زیاتر و کاری هاوبەشی نێوانمانین."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

کۆمەڵە: لە هێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر زڕگوێزەڵە پێشمەرگەیەکمان شەهید بوو

ۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران دەڵێت: "ئەمە دوایین پەلەقاژەکانی کۆماری ئیسلامییە و لە ترس و لاوازییەوە سەرچاوە دەگرێت، ورە و ئیرادەی کۆمەڵە و کوردستان بەم هێرشە تیرۆریستییانە نزم نابێتەوە."