رووداو - تربەسپی
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، كە لە شارۆچكەی تربەسپی لە رۆژئاوای كوردستان تەقینەوەیەكی بەهێز روویداوەو لە ئەنجامدا 37 كەس، كە هەموویان هاونیشتمانیی مەدەنی بوون گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە رووداو گەیشتوون، تەقینەوەكە بەهۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە، كە لەنێو بەنزینخانەیەك تەقیوەتەوە.




