لە رووها کەسێک دوای هاتنە دەرەوەی لە زیندان دەکوژرێت

14-06-2022
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەسێک لە رووهای باکووری کوردستان دوای چەند کاژێرێک دەرچوونی لە زیندان لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. 
 
کەسێک بەناوی 'محەممەد شاهین' تەمەن 38 ساڵ، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانێک نزیکەی ساڵێک و نیو بوو لە گرتووخانەدا بەندکرابوو. ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 13ـی حوزەیرانی 2022، دوای دەرچوونی لە گرتووخانە، هەمان شەو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی لە شارۆچکەی خەلیلییە ئاهەنگیان دەگێڕا، لەناکاو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللـەی لێکرا و بەسەختی بریندارکرا بەر لەوەی بگەیێندرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 
 
خەڵکی ناوچەکە دوای تەقەکردنەکە، هێزەکانی پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە و دوای گەیشتنیان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەی بکوژەکان نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند پارچە زەوییەکی بەتاڵ لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

شارەوانیی هەولێر: 8 هەزار فەرمانبەری مادەی 140 زەوی وەردەگرن و بەدوای شوێنی گونجاودا دەگەڕێین

ئەو فەرمانبەرانەی میلاکی حکومەتی هەرێمی کوردستانن و کارتی زانیارییان ناوچەکانی مادەی 140ـە، کێشەی وەرگرتنی زەوییان لە هەولێر بۆ دروستبووە؛ بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێریش دەڵێت، "وەک هەموو فەرمانبەرانی دیکە زەوی وەردەگرن."