پۆلیسی راپەڕین: لە گوندێکی هەڵشۆ کەسێک کوژرا

15-07-2022
راوچی حەسەن @Rawchihasan
نیشانەکردن رووداوی کوشتن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، تەرمی هاونیشتمانییەک گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی قەڵادزێ و دەرکەوتووە کە " پۆلیسێکی بەرگریی فریاکەوتن بە گوللـەی کڵاشینکۆڤ کوژراوە."
 
شەوی هەینی 15-7-2022، شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گوندی تووەڕەشان-ی سەر بە ناحیەی هەڵشۆ "هاونیشتمانییەک بەناوی (م. م.ر) لەدایکبووی ساڵی 1982 پیشەی پۆلیس لە بەرگریی فریاکەوتن کوژراوە."
 
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، "شوێنەواری گوللـەی جۆری کڵاشینکۆف بە سەرییەوە دیارە و لە دادپزیشکی توێکاریی بۆ تەرمەکەی دەکرێت."
 
پۆلیسی راپەڕین گوتی کە دوای رووداوەکە هێزەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دواتر زانیاریی لەبارەی هۆکاری رووداوەکە بڵاودەکەنەوە. 
 
گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوە دەدات کە "بە دڵنیاییەوە رووداوەکە تاوانکارییە و لە لێکۆڵینەوەداین تاوەکو بزانین تۆمەتباری رووداوەکە کێیە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات دەستگیری بکەین."
 
رۆژی پێنجشەممە 14-7-2022 لە قەڵادزێ هاونیشتمانییەکی تەمەن 48 ساڵ بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا. کە بە گوتەی هاوژینەکەی "لەماڵەوە سەرقاڵی چاککردنی پلاکێک بووە و دواتر دەستی بەر تەزووی کارەبا کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بارانبارین لە هەرێمی کوردستان؛ لە هەندێک ناوچە زیاتر و هەندێک ناوچەش نیوەی پار باریوە

بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ دەڵێت، ئەم شەپۆلە بارانە سوودی زۆر دەبێت، بەڵام تاوەکو نێوەڕاستی مانگی داهاتوو، هێشتا پێویستمان بە چەند شەپۆلێکی دیکەی بارانە. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، "هیچ ترسێکی وشکەساڵی نەماوە."