سەرۆکی بەرەی تورکمانی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک و رێبوار تەها بۆ جێگری بەربژێرن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
محەممەد سەمعان و رێبوار تەها.
محەممەد سەمعان و رێبوار تەها.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پەیامنێری رووداو دەڵێت، محەممەد سەمعان کە سەرۆکی بەرەی تورکمانییە، بەربژێرە بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک و رێبوار تەها، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێشی ئەنجوومەنی پارێزگا دەکات.
 
هەردی محەممەد، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند، پێشنیاز بۆ رێبوار تەها کراوە کە ببێتە جێگری پارێزگاری کەرکووک، بەڵام دیار نییە کە خۆی بەو پۆستە رازی دەبێت یان نا. 
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، ئاڤێستا شێخ محەممەد بۆ پۆستی قایمقامی ناوەندیی کەرکووک، عەدنان حوسێن، بۆ پۆستی قایمقامی داقووق و نەشئەت شەهوێز، بۆ فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک بەربژێر دەبن کە هەرسێکیان کوردن و یەکێتین.
 
چاوەڕوان دەکرێت کە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بکات و دوای گەیشتنی حەلبووسی کۆبوونەوەکە دەستپێبکات.
 
ئەحمەد رەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پشکی بەرەی تورکمانی زانیارییەکانی رووداوی پشتڕاستکردەوە و گوتی، "رێککەوتنێکی لەوجۆرە هەیە کە رێبوار تەها ببێتە جێگری پارێزگار."
 
 
10ی تشرینی یەکەمی 2024، بەبێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و بەشێکی عەرەبی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لە کۆبوونەوەیەکدا لە هۆتێل رەشید لە بەغدا، پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
 
لە 16 کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، یەکێتی 5 کورسی و پارتی بە 2 کورسی هەیە، هەرچی کورسیی کریستیانەکانیشە بە نزیک و پاڵپشتی لە کورد دادەنرێت، عەرەب 6 کورسی و تورکمانیش 2 کورسییەکەی دیکەی هەیە. کۆبوونەوەی ئەنجوومەن پێویستی بە پەنجا کۆ یەکی ئەندامان هەیە، واتە 9 ئەندام.
 
 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە