گواستنەوە و گەیاندن بۆ ئەو هاونیشتمانییانەی گەشتەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە: پارەکەتان دەدرێتەوە

16-06-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، زیاتر لە 300 گەشت لە فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی ھەڵوەشاونەتەوە. باسی لەوەشکرد: "ھەر کەسێک بیەوێ پارەکەی دەدرێتەوە."
 
رۆژی دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، دیلان رەشاد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەھۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە 13ـی مانگەوە زیاتر لە 300 گەشتی مەدەنی لە ھەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و ھەولێر ھەڵوەشاونەتەوە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن گوتی: "لە ھەر بارودۆخێکی لەناکاودا ھەموو ئەو کەسانەی گەشتەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە، دەتوانن کاتی گەشتەکانیان بگۆڕن، یاخود داوای پارەکەیان بکەن، بەبێ ئەوەی هیچی لێ ببڕێت."
 
لە رۆژانی ئاساییدا لە ھەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانی نزیکەی 80 گەشت هەیە. بە گوتەی دیلان رەشاد، "بەشێکی زۆری ئەوکەسانەی گەشتەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە داوای پارەیان کردووەتەوە."
 
لەبارەی ئاساییبوونەوەی گەشتەکان لە ئاسمانی عێراق گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت: "ھیچ وادەیەک دیاری نەکراوە."
 
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق کە هاوکات سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقە رایگەیاند، لە سبەیەوە (سێشەممە) 17ـی حوزەیرانی 2025، گەشتە فڕۆکەوانییەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە بۆ چوون و هاتن لە فڕۆکەخانەی بەسرە بۆ دێلهی و بۆمبای هیندستان؛ ئەنقەرە، ئیستەنبووڵ، ترابزۆن و ئەنتاڵیا-ی تورکیا؛ بەیرووت، بەحرەین، دوبەی و قاهیرە بەشێوەیەکی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە. 
 
لە 13ـی ئەم مانگەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە و بەردەوامە، بەو ھۆیەوە گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق راگیرابوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە بەرنامەی ئەمشەوی لەگەڵ رەنج لە 30 خولەک 800 ملیۆن دینار کۆکرایەوە.

خێرخوازان لەڕێی رووداوەوە 6,687,870,000 دیناریان بەخشییە زیانبەرکەوتووانی لافاو

بۆ دووەم شەو لەسەر یەک رەنج سەنگاوی، پێشکەشکاری رووداو بەردەوام بوو لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە باشووری کوردستان، ئەمشەویش چوار سەرمایەدار کۆی گشتی 800 ملیۆن دیناریان بەخشی.