بەوێنە؛ ئاڵای عێراق لە باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک هەڵکرا

16-10-2017
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-

رووداو - کەرکووک

بە ئامادەبوونی هادی عامری و ئەبو مەهدی موهەندیس، سەرکردە باڵاکانی حەشدی شەعبی، ئاڵای عێراق لە  باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک هەڵکرا و ئاڵای کوردستان داگیرا.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ (دووشەممە 16-10-2017) حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکانی دیکە شاری کەرکووکیان کۆنترۆڵکرد، عەبادی فەرمانی کرد تەنیا ئاڵای عێراق لەو ناوچانە هەڵبکرێ کە کۆنترۆڵکراون.

بە ئامادەبوونی هادی عامری، ئەمینداری رێکخراوی بەدر و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی  سەرکردە لە حەشدی شەعبی لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای عێراق لەنێو بارەگای باڵەخانەی پارێزگای کەرکووک بوو.

هاوکات هەر ئەمڕۆ چەکدارانی حەشدی شەعبی ئاڵای کوردستانیان لە تەواوی شەقام و شوێنە گشتییەکانی کەرکووک داگرت. 

 



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە