رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا کۆبووەوە.
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و تۆم باراک، رۆژی شەممە، 17-01-2026، لە پیرمام کرا. ویندی گرین، کۆنسووڵی ئەمریکا لە هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بوو.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، باسیان لە دۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، جەختیان لە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و رێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
هەر ئەمڕۆ، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە تۆم باراک کرد و کۆبوونەوە. سەرۆک بارزانی رایگەیاند، "پێویستە لە داهاتووی سووریادا مافەکانی گەلی کورد گەرەنتی بکرێت".
دەقی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیران:
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پیرمام لەگەڵ تۆم باراک نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سووریا و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا کۆبووەوە.
لە دیدارێکی تایبەتدا کە وێندی گرین، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ کرا و جەخت لە چارەسەریی ئاشتییانەی کێشەکان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ