رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت و "هەردوولا نیگەرانی خۆیان بەرامبەر پەرەسەندنی شەڕ دەربڕی".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە، سێی ئاداری 2026 رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە پەیوەندییەکەدا، "دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە، تاوتوێ کران. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شەڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لەو پەیوەندییەدا، "پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە رێگەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی دووپات کرایەوە".
چهند پرسێکی دیکهی جێی بایهخی ههردوولا، تهوهرێکی دیکهی پهیوهندییهکه بوو.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
سەرۆك نێچيرڤان بارزانى و سەرۆك ماکرۆن؛ دۆخی ناوچهکه تاوتوێ دهکهن
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/3/3 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکە، تاوتوێ کران. هەردوولا نیگەرانیی خۆیان بەرامبەر بە پەرەسەندنی شەڕ دەربڕی و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە و دیپلۆماسی دووپات کرایەوە.
چهند پرسێکی دیکهی جێی بایهخی ههردوولا، تهوهرێکی دیکهی پهیوهندییهکه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ