چیای کۆڕەک دوو جار بە درۆن کرایە ئامانج؛ "تاوەری سەر چیاکە ئامانج بووە"

03-03-2026
ئەندام جەبار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دوو رۆژی رابردوودا دوو جار چیای کۆڕەک لە سنووری قەزای سۆران بە درۆن کراوەتە ئامانج. سەرچاوەیەک دەڵێت، ئامانجەکە تاوەرە سەرەکییەکەی سەر چیاکە بووە کە بۆ پەیوەندی و کەشناسی بەکاردێت.
 
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی خەلیفان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ و دوێنێ دوو درۆن لە نزیک تاوەرە گەورەکەی سەر چیای کۆڕەک کەوتوونەتە خوارەوە.
 
سەرچاوەکە گوتی: "پێدەچێت ئامانجی درۆنەکان پێکانی ئەو تاوەرە گەورەیە بووبێت، کە بۆ پەیوەندیی کۆمپانیاکان و بابەتی کەشناسی و چەند کارێکی دیکە سوودی لێوەردەگیرێت." بەڵام دڵنیایی دا هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتووەتەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، هەردوو جار درۆنەکان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتوونەتە خوارەوە نەک بە تەقەکردن خرابنە خوارەوە. پاشماوەی درۆنەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەو جۆرە درۆنانەن کە لەلایەن ئێرانەوە بەکاردەهێنرێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی وەزارەتی ناوخۆ بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ

پلانی نوێی حکومەت بۆ پاراستنی ژینگە؛ بەکارهێنانی کاخەز و قوماش لە جیاتی نایلۆن

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا رێکارەکان بۆ پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی زێدەڕۆیی لەسەر زەویی دەوڵەت تووندتر بکات؛ وەزیری ناوخۆش راگەیاند، ئەزموونی سەرکەوتووی هەولێر لە رێگری لە زێدەڕۆیی بۆ هەموو پارێزگاکان دەگوازرێتەوە