لە پیرمام نەخشەڕێگەی سووریا تاوتوێ کرا؛ ئەمریکا، هەسەدە و ئەنەکەسە لەسەر یەک مێز

17-01-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی میوانداریی کۆبوونەوەیەکی فراوانی نێوان نێردەی ئەمریکا، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و سەرۆکی ئەنەکەسەی لە پیرمام کرد. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە دیالۆگ و رێگریکردن لە تووندوتیژی لە سووریا کرایەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممە (17-1-2026)ی پیرمام، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا؛ کێڤن لامبارت، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا؛ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و محەممەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بەشدار بوون.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوو.
 
لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی هەموو لایەنەکانی کرد "لەم هەلومەرجە تایبەتەدا ئامادەییان بۆ ئەم کۆبوونەوەیە هەبووە لەپێناو ئاشتی و رێگرتن لە تووندوتیژی."
 
سەرۆک بارزانی جەختی لە "بایەخ و گرنگیی دیالۆگ، سەقامگیری و پێکەوەژیان لە سووریای نوێ" کردەوە.
 
لەلایەن خۆیەوە، تۆم باراک بە نوێنەرایەتیی ئەمریکا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ رێکخستنی ئەم کۆبوونەوەیە و پشتیوانییە بەردەوامەکانی بۆ پرۆسەی ئاشتی.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دووسایدی هەولێر- کۆیە. وێنە: هەژماری پارێزگاری هەولێر لە فەیسبووک

بەڕێوەبەری پڕۆژەکە: بەشی یەکەمی دوو سایدی رێگەی هەولێر – کۆیە 40%ی تەواوکراوە

بەڕێوەبەری پڕۆژەی دووسایدکردنی رێگەی هەولێر – کۆیە دەڵێ، بەهۆی بارانەوە نزیکەی مانگێک بەشێکی کارەکانیان راگرت و ئەمڕۆ دەستپێدەکەنەوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، زیاتر لە 40%ی بەشی یەکەمی رێگەکە تەواوکراوە