رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ قەدەخەی خۆپێشاندان و گردبوونەوە راگەیێندرا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێک كه لهلایهن پارێزگای سێرتەوە بڵاوكراوهتهوه، لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 19ی تەممووزی 2021ـەوە تاوەکو 2ی ئابی داهاتوو، واتە بۆ ماوەی 15 رۆژ، هەموو جۆرە گردبوونهوه، خۆپێشاندان، رێپێوان و مانگرتن، ههڵدانی چادر و چالاكییەکی دیکە قهدهخەیە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بە مەبەستی پاراستنى بنەما سەرەكييەكانى كۆمار، يەكپارچەيى جيانەكراوهى دەوڵەت و نەتەوە، پێشێلنەکردنی ماف و ئازادیى ئەوانى ديكە، ئاسايشى خەڵك و بەرقەراركردنى ئارامى، رێگرتن لە تاوان، پاراستنى ماف و ئازادیى خەڵك، رێگرتن لە هەر رووداوێكى نەخوازراو، لە هەمان کاتدا بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بڕیاری قەدەخەی خۆپێشاندان و گردبوونەوە دراوە.
بەگوێرەی راگەیێنراوەکە، بڕیاری قەدەخەکردنەکە ئەو چالاکییە فەرمییانە ناگرێتەوە کە لەلایەن پارێزگار و قایمقامەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدەرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ