پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە

17-11-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بەشداریی نزیکەی 250 خانەی چاپ و بڵاوکردنەوە لە 20 وڵات چوارەم پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی بکرێتەوە و بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام بێت، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، "رێژەی داشکاندن لە بەشێک لە کتێبەکان دەگاتە 30% بۆ 40%."
 
شەوقی عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشانگەکە کاژێر 11:00 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حکومەت و بەرپرسانی دیکە دەکرێتەوە.
 
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا، پێشانگەکە کە 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و نزیکەی 250 خانەی چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدارن، چاوەڕوان دەکەین ئەمساڵ نزیکەی 250 هەزار کەس سەردانی پێشانگە بکەن و هەزاران کتێب بفرۆشرێن.
 
شەوقی عومەر ئەوەشی خستەڕوو، خانەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە هەرێمی کوردستان، عێراق، تورکیا، ئێران، سووریا، سعودیە، ئوردن، سوێد، هۆڵەندا، بەریتانیا و دانیمارک و وڵاتانی دیکە بەشدارن.
 
بڕیارە لە چوارەم پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب 50 هەزار ناونیشان و نزیکەی دوو ملیۆن کتێب نمایش بکرێن. بە گوتەی شەوقی عومەر، رێژەی داشکاندن بەپێی دەزگا و خانەکان لەنێوان 30% بۆ 40% دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

درۆنێک لە سلێمانی دەکەوێتەخوارەوە

رۆژی دووشەممە نزیکەی 20 هێرش بە درۆن کراوەتە سەر هەولێر

تەنیا لە رۆژی دووشەممەدا، زیاتر لە 20 هێرش کراوەتە سەر هەولێر و دەوروبەری، بەڵام هێرشەکان زیانی گیانییان نەبووە و زۆربەی درۆنەکانیش تێکشکێنراون.