دوو گەنجی دانیشتووی شاری هەولێر پێنج رۆژە بێسەروشوێنن

20-01-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ماوەی پێنج رۆژە دوو گەنجی شاری هەولێر بەیەکەوە چوونەتە دەرەوە و نەگەڕاونەتەوە. کەسوکاری دوو گەنجەکە دەڵێن، هیچ لەبارەی شوێنی کوڕەکانیان نازانن. دوو گەنجەکە یەکێکیان دانیشتووی هەولێر و یەکێکیشیان دانیشتووی کۆمەڵگەی بەستۆرەیە.
 
ئەو دوو گەنجە یەکێکیان ناوی ئەحمەد تاڵیبە، تەمەنی 19 ساڵە و دانیشتووی کۆمەڵگەی بەستۆرەیە، ئەوەی دیکەشیان ناوی محەممەد نەهرۆیە و تەمەنی 26 ساڵە و دانیشتووی سەنتەری شاری هەولێرە. هەردووکیان لە رۆژی 16-01-2023 لە ماڵ دەرچوون و نەگەڕاونەتەوە.
 
تالیب قادر، باوکی ئەحمەد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کوڕەکەم لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی محەممەد کە هاتووەتە شوێنی و بەیەکەوە چوون دیار نەماوە، ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێرییمان تەماشاکردووە لە بەستۆرە دەرچوون تاوەکو گەیشتوونەتە مەفرەقی بەستۆرە و لای پردەکەش لە کامێرا دەردەکەون و دواتریش دیار نامێنن."
 
باوکی ئەحمەد هێزە ئەمنییەکانی لە ونبوونی کوڕەکەی ئاگادار کردووەتەوە و بەنیازیشە سکاڵا لەسەر خێزانی محەممەد تۆمار بکات، چونکە بە گوتەی ئەو، کوڕی ئەو ماڵە بەشوێنیدا هاتووە، لەگەڵ ئەو ماڵەشدا قسەیان کردووە و ئەوانیش دەڵێن: دەگەڕێن بەدوایاندا، بەڵام هێشتا نازانن ئەو دوو کوڕە لەکوێن، تەنیا لە سناپ چات هەن و نامەکان دەبینن و وەڵامنادەنەوە.
 
بە گوتەی باوکی ئەحمەد، محەممەد و کوڕەکەی ماوەی سێ مانگێک پێکەوە لە مارکێتێک کاریان کردووە و دەڵێت: "نازانین بۆ رۆیشتوون و لەکوێن، داواکارین هەرکەس سۆراخیان دەزانێت یان شوێنیان دەزانێت ئاگادارمان بکاتەوە."
 
سامی سەباح، کە ئامۆزای محەممەدە، بە رووداوی گوت: "ئێمە هیچ ناخۆشییەکمان لەگەڵ ماڵی ئەحمەد نییە، ئەو دوو کوڕەی ئێمە و ئەوان هاوڕێ بوون و پێکەوە کاریان کردووە، ئەوان بەپێی ئەوەی پێمانگەیشتووە گوتوویانە بەنیازن بچنە دەرەوەی وڵات، بەڵام ئەو رۆژە محەممەد بە دایکی گوتووە کارێکی دۆزیوەتەوە و بەو بیانووە لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە."
 
سامی سەباح باسی ئەوەشی کرد کە محەممەد هیچ ناسنامەیەکی پێنەبووە، گوتیشی: "ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە بنکەکانی پۆلیسیمان ئاگادارکردووەتەوە کە هەرکەس زانیاریی لەبارەی شوێنیانەوە هەیە ئاگادارمان بکاتەوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پێشوازیی پاپای ڤاتیکان لە سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی بۆ رووداو: داوای پشتیوانیم بۆ رۆژئاوای کوردستان لە پاپای ڤاتیکان کرد

سەرۆک مەسعود بارزانی رایگەیاند، داوای پشتیوانییان لە پاپای ڤاتیکان کردووە "بە هێزی مەعنەویی خۆی." هەروەها گوتیشی، "داوام لە ئەحمەد شەرع کرد نەبێتە شەڕی کورد و عەرەب." خەختی لەوەش کردەوە، هەمووان هەست بە مەترسیی داعش دەکەن