رووداو- سلێمانی
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی 27 فەرمانبەری سزادا بەهۆی پابەندنەبوون بە دەوامکردن لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.
لە یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران، کە 15-7-2019 بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا بڕیاردرا سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بن بە کاتی دیاریکراوی دەوامی فەرمی و "هیچ کەسێک بۆی نییە لە کاتی دەوامی فەرمیدا شوێنی کارکردنی خۆی جێبهێڵیت یان کارێکی دیکەی دەرەوەی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات".
لەسەر بنەمای ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی سلێمانی بە فەرمانێك كە لە رۆژی 2019-8-19 دەرچووە و بەهۆی پابەندنەبوون بە كاتی دەوام لەکاژێر (8:00 بۆ 15:00) سزای 27 فەرمانبەرانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیەكەی داوە و رۆژێک مووچەبڕی کردوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ