پۆلیسی راپەڕین: دوو برا بە چەقۆ برایەکی دیکەیان بە سەختی بریندار دەکەن

20-08-2022
ئازاد پیرچاوشی
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیێنێت، شەوی رابردوو کەسێکی تەمەنی 46 ساڵ بەهۆی ئەوەی کە ئاسەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە بووە، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دەشڵێت، بەگوتەی خوشکی بریندارەکە، لە لایەن دوو برای دیکەیەوە بە چەقۆ بریندار کراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پۆلیسی راپەڕین کە درەنگانی شەوی شەوی رابردوو 19-08-2022 بڵاوکراوەتەوە. کاژێر 20:00 کەسێک کە ناوی ( ک، م، ک )ـە و دانیشتووی ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەرە، لە لایەن دوو برایەوە بە چەقۆ بریندار دەکرێت و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
 
پۆلیسی راپەڕێن کە گوتەی لە خوشکی بریندارەکە وەرگرتووە دەڵێت، بەپێی گوتەکانی ئەو، "لە لایەن دوو برایەوە بە چەقۆ بریندار کراوە" و رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی نێوان خۆیانەوە بووە.
 
بەگوتەی پۆلیس، دوای دروستبوونی دەماقاڵێ، رووداوەکە روویداوە و بەهۆیەوە کەسەکە بەسەختی بریندار بووە.
 
پۆلیسی راپەڕین باس لەوەش دەکات کە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 و 31 لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەردوو برا هێرشکارەکە دەرچووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بارانبارین لە هەرێمی کوردستان؛ لە هەندێک ناوچە زیاتر و هەندێک ناوچەش نیوەی پار باریوە

بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ دەڵێت، ئەم شەپۆلە بارانە سوودی زۆر دەبێت، بەڵام تاوەکو نێوەڕاستی مانگی داهاتوو، هێشتا پێویستمان بە چەند شەپۆلێکی دیکەی بارانە. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، "هیچ ترسێکی وشکەساڵی نەماوە."