رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و ژمارەیەک بەرپرسی باڵا کۆدەبێتەوە.
رۆژی سێشەممە 22-11-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى عێراق دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيان تاوتوێ دەکات.
وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە کۆبوونەوەکاندا دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه، تاوتوێ ده‌كرێن.
دوای هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەرێمی کوردستان چاوەڕێی جێبەجێکردنی داواکارییەکانییەتی کە گرنگترینیان پرسی مادەی 140 و رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و گازە.
هەروەها یەکێک لەو خاڵانەی لەکاتی دانوستاندن بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق کراوەتە مەرج، بەشداریکردنی هەرێمی کوردستانە لە نووسینی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا پڕۆژەیاساکە ئامادە نەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ