رووداو دیجیتاڵ
دوو درۆن لە ناحیەکانی باسرمە و رزگاری کەوتنە خوارەوە، بەڵام زیانیان نەبووە.
سەرچاوەیەک لە ئیدارەی ناحیەی باسرمەی سەر بە پارێزگای هەولێر بە رووداوی گوت، کاژێر 7:20ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، درۆنێک لە نزیک گوندی (بابە جیسک)ی سنووری ناحیەکە کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
هاوکات درۆنێکی دیکە لە ناحیەی رزگاریی سنووری قەزای خەبات کەوتووەتەوە خوارەوە و ئەویش بێ زیان بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ