پۆلیسی راپەڕین: تەرمێک کە پێدەچێت ژن بێت، بە سووتاوی دۆزرایەوە

23-11-2022
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، تەرمێکیان بە سووتاوی دۆزیوەتەوە کە "خرابووە ژێر گڵ" و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان "پێدەچێت لە رەگەزی مێ بێت."
 
پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 23-11-2022 لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی رانیەوە "لە نزیک بەنداوی دووکان تەرمێک بە سووتاوی دۆزرایەوە کە خرابووە ژێر گڵ."
 
دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکە، وەکو پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، گواستراوەتەوە بۆ داد پزیشکی رانیە.
 
بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیسی راپەڕێن، "پێدەچێت تەرمەکە لە رەگەزی مێ بێت. بۆ مەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەریی سلێمانی. بۆ ئەو مەبەستە لێکۆڵینەوە بەردەوامە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

بارانبارین لە هەرێمی کوردستان؛ لە هەندێک ناوچە زیاتر و هەندێک ناوچەش نیوەی پار باریوە

بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ دەڵێت، ئەم شەپۆلە بارانە سوودی زۆر دەبێت، بەڵام تاوەکو نێوەڕاستی مانگی داهاتوو، هێشتا پێویستمان بە چەند شەپۆلێکی دیکەی بارانە. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، "هیچ ترسێکی وشکەساڵی نەماوە."