رووداو - هەولێر
بەپێی بڕیارێکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، هەولێر و سلێمانی، دهۆک، ناوچەی جێناکۆکن، نەک کەرکووک و ناوچەیەکی دیکە، ئەندامێکی کوردی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراقیش پێیوایە "هەڵەی چاپە و دادگاکە چاکی دەکاتەوە".
لە نووسراوێکی دادگای باڵای فیدراڵی، لەبارەی لێکدانەوەی، دەستەواژی "ناوچەی جێناکۆک" هاتووە، لە پڕۆژەی دەستوور، دەستەواژەی "ناوچەی جێناکۆک" لە ماددەی (140/دووەم) ئاماژەکراوە، بە ناوچانەی ناکۆکی لەسەر لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتیحادی، کە دەقەکەی هاتووە" داننان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو خەسڵەتەی حکومەتی فەرمییە بەسەر ئەو خاکەی کە پێش 19/ئادار/2003 بەڕێوەی دەبرد لە پارێزگاکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، دیالە نەینەوا، واتە ئەو ناوچانە دەگرێتەوە لە 19/ئادار/2003 بەڕێوەبراوە، دەستەواژەی (حکومەتی هەرێمی کوردستان) لە ماددەی (53/ ئەلف) هاتووە لە یاساکەدا واتای (ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان) و (ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان) و (دەسەڵاتی دادوەری هەرێمیی) لە ( هەرێمی کوردستان)، بۆیە دادگای فیدرالی پێیوایە ناوچەی جێناکۆک ئەو زەوییانەیە، کە پێشتر لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبراوە، کە لە دەقی پێشکەشکراودایە لە رێککەوتی 19/3/2003.

ئەمین بەکر، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدرالی بڕیارێکی زۆر خراپە، بەپێی بڕیارەکە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بە ناوچەی جێناکۆک دانراوە، بەڵام بە بۆچوونی ئێمە بڕیارەکە هەڵەی چاپە و دادگای فیدرالی چاکی دەکاتەوە و ئێستا سەرقاڵی چاککردنەوەیەتی".
ئەمین بەکر، کە هاوکات جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانە، روونیکردەوە،"هەڵەکەی دادگا زیاتر لە بەکارهێنانی وشەی "تدیرها- بەڕێوەبردن"ە، کە لەبری ئەوەی بنووسرێت ئەو ناوچانەی پێش 19/3/2003 لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان "لا تدار- بەڕێوەنەبراوە" ، وشەی "تدار"یان بەکارهێناوە واتە بەڕێوەبراون، ئەمەش هەڵەیەکی چاپە، بۆیە ئێستا ئەو نووسراوە لە ماڵپەری فەرمی دادگای باڵای فیدراڵیش لابراوە".

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان راشیگەیاند، "لەگەڵ دادگای باڵای فیدراڵی لەوبارەوە قسەیان کردووە و، رۆژی 17-1-2018 ، نووسراوی فەرمی بۆ دادگای باڵای فیدرالی کردووە لەسەر ئەو بابەتە، بڕیارە دادگا وەڵامی فەرمیان بدەنەوە و، ئەم هەڵەیە راستبکەنەوە".

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ