مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەنگلادیش پەیوەندییە دوولایەنەکان تاوتوێدەکەن

25-09-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی نوێی بەنگلادیش لە عێراق کۆبووەوە و هیوای خواستووە کە لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پێشخستنی پەیوەندییەکانی بەنگلادیش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت.
 
ئەمڕۆ شەممە 25-09-2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد فەزلولباری، باڵیۆزی نوێی بەنگلادیش بەبۆنەی دەستبەکاربوونیەوە کۆبووەوە و پیرۆزبایی لێکرد.
 
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
 
ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلوولی 2021 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد فەزلولباری باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق کرد.  
 
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پێشخستنی پەیوەندییەکانی بەنگڵادێش لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. 
 
باڵیۆزی بەنگلادێش، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ ڕەوەندی بەنگلادێشی لە هەرێم و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

 

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باڵیۆزی بەنگلادیش. وێنە: سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کرێکار لەکاتی کارکردن لە پرۆژەیەکدا. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

دەستەبەری کار بۆ خاوەنکاران: زانیاریی ساڵانە پێشکێش نەکەن رێکار دەگرینەبەر

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتی داوا لە خاوەنکاران دەکات، زانیاریی ساڵانە لەبارەی کارمەند و کرێکارەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی تۆمار بکەن، بە پێچەوانەوە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکەن. بەڕێوەبەرەکەیان دەڵێت، دەستەبەرکردنی کرێکاران بۆ مووچەی خانەنشینبوونیانە