کارەبای راپەڕین: پێش نەورۆز کارەبای زۆربەی دەڤەرەکە دەبێتە 24 کاژێری

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای راپەڕین رایدەگەیێنێت، پڕۆژەی کارەبای 24 کاژێری لە قۆناخی فراوانبووندایە و تاوەکو پێش جەژنی نەورۆز، زۆربەی ناوچەکانی سنوورەکە دەبنە خاوەن کارەبای بەردەوام. راشیگەیاند، 91%ی هاوبەشانیان پارەی مانگانەی کارەباکەیان لە 100 هەزار دینار کەمتر بووە.
 
ئەندازیار عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای راپەڕین، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی "مژار"ی رادیۆی رووداو، تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕانکارییەکانی کەرتی کارەبا لە سنوورەکە و رایگەیاند، "ئێستا پڕۆژەی رووناکی تەنیا لە سەنتەری رانیە جێبەجێ کراوە، کە 34 هەزار هاوبەش سوودمەندن، بەڵام کارە لۆجستییەکان بۆ ناوچەکانی دیکە تەواو بوون."
 
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای راپەڕین ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو پێش نەورۆز، ناوچەکانی (پشدەر، حاجیاوا، چوارقورنە، ژاراوە، هەڵشۆ، هێرۆ، ئیسێوە و سەروچاوە) بە تەواوی دەکەونە نێو پڕۆژەی 'رووناکی' و کارەبایان دەبێتە 24 کاژێری.
 
سەبارەت بە کاریگەرییە تەکنیکییەکانی ئەم پڕۆژەیە، عەلی محەممەد گوتی، "پڕۆژەی رووناکی بارگرانی یان لۆدی سەر فیدەرەکانی لە نێوان 60% بۆ 70% دابەزاندووە، ئەمەش سووتانی محاویلەکانی گەیاندووەتە کەمترین ئاست."
 
لە وەڵامی ئەو نیگەرانییانەی سەبارەت بە بەرزیی نرخی کارەبا دەردەبڕدرێن، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای راپەڕین داتای پسوولەکانی بەم شێوەیە خستەڕوو:
 
41%ی هاوبەشان: پسوولەی مانگانەیان لە 50 هەزار دینار کەمترە.
 
91%ی هاوبەشان: پسوولەی مانگانەیان لە 100 هەزار دینار کەمترە.
 
تەنیا 9%ی هاوبەشان: پارەی زۆریان بۆ هاتووەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەکارهێنانی گەرمکەرەوە یان گرفتی تەکنیکی ناوماڵ.
 
ئەندازیار عەلی محەممەد ئاماژەی بەوەش دا، قەرزی کارەبا لای هاوبەشان تاوەکو 1ی کانوونی دووەمی 2026 گەیشتووەتە 37 ملیار دینار. گوتیشی، بڕیاری داشکاندنی 20%ی قەرزەکان تاوەکو 12ی ئاداری 2026 بەردەوامە و هاونیشتمانییان دەتوانن لە رێگەی خزمەتگوزاریی "ئی-پسوولە" پاکتاوی قەرزەکانیان بکەن.
 
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای راپەڕین باسی لە گەشەکردنی وزەی سۆلار کرد و گوتی، "تاوەکو ئێستا 580 شوێن سیستمی سۆلاریان بەستووە و نزیکەی 3 مێگاوات وزە بەرهەم دەهێنن." گوتیشی، "ئەو هاوبەشانە دەتوانن وزەی زیادە بدەنەوە بە تۆڕی نیشتمانی و لە رێگەی سیستمی 'مەقاسە' پارەی کارەباکەیان بۆ بژمێردرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بڵاوبوونەوەی هێزی سوپای عێراق لە گەڕەکە کوردییەکە و دەرکردنی خێزانە کوردەکان لە ماڵەکانیان. وێنەکان: هەردی محەممەد  - رووداو

لە کەرکووک سوپا هەڵدەکوتێتە سەر ماڵباتێکی کورد؛ 'هێرشیان کردەسەرم و لێیان دام'

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق لە کەرکووک هەڵیکوتایە سەر ماڵباتێکی کورد لە گەڕەکی نەورۆز و داوایان کرد ماڵەکەیان چۆڵ بکەن، خاوەنی خانووەکە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، "پێیان گوتم، خانووەکە جێبهێڵم، بەڵام بە قسەم نەکردن و ئەوانیش هێرشیان کردەسەرم و لێیان دام."