رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی رۆژی هەینی لەسەر شەقامێکی هەولێر دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆی نەمانی کۆنترۆڵەوە، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان خۆیکردە نێو کۆمەڵێک گەنجدا کە یاریزانی یانەی برایەتی بوون و دووانیان برینداربوون.
پێشتر فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "کاژێر 10:00ی سەرلەبەیانیی ئەمرۆ لەسەر جووتسایدی ناو شاوێس پێکدادانێک روویدا لەنێوان کریزلەرێکی تایبەت و گالووپەرێکی تایبەت، لە ئەنجامی رووداوەکە کریزلەرەکە کۆنترۆڵی لەدەستدا و بەسەر شۆستەیەک کەوت، لەوکاتەدا دوو یاریزانی یانەی برایەتیی هەولێر لەسەر شۆستەکە بوون و چاوەڕێی پاس بوون و هەردووکیانی شێلا و زامداری کردن".
بە گوتەی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، هۆکاری کەوتنەوەی رووداوەکە پێچکردنەوەی گالووپەرەکە دەگەڕێتەوە لەکاتی هاتنی بووە بۆناو شەقام بەبێ چاوەڕوانکردن، تاوەکو هەلی بۆ دەڕەخسێت".
دوای لێکۆڵینەوەش، وەکو فازڵ حاجی دەڵێت، گالووپەرەکە بە هۆکاری سەرەکیی رووداوەکە دانرا.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە دوو کامێرای جیاوازی چاودێرییەوە ڤیدیۆی چرکەساتی رووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ