200 ساڵە شێوازی دروستکردنی دۆشاوی ترێ لە بەدلیس نەگۆڕاوە

26-10-2020
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
 دروستکردنی دۆشاوی ترێ لە بەدلیس وێنە AA
دروستکردنی دۆشاوی ترێ لە بەدلیس وێنە AA
نیشانەکردن دۆشاوی ترێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە گوندی خەرماندۆڤەنە لە سنووری پارێزگای بەدلیسی باکووری کوردستان، ماوەی 200 ساڵە بە یەک شێواز دۆشاوی ترێ ئامادە دەکرێت. بەشێک لەو ترێیەی لە رەزەکانەوە کۆدەکرێتەوە، جیادەکرێتەوە و دۆشاوی لێ دروستدەکرێت. 
 
عەبدولکەریم ئایدۆغدو، باخدارێکی دانیشتووی گوندەکەیە و دەڵێت "لە 200 ساڵ لەمەوبەرەوە بەمشێوازە دۆشاو لە ترێ دروستدەکرێت. لە باوباپیرانەوە ماوەتەوە. جاران داریان بەتایبەت هێناوە بۆ ئەم ئاگرە. ئەمە پرۆسەی دروستکردنی دۆشاوە".
 
گوندەکانی بەدلیس، بەتایبەتیش شارۆچکەی هیزان بە وەستای دۆشاوی ترێ ناسراون و ساڵانە کڕیاری تایبەتیان هەیە. ئەوان شانازی بەو ناسراوییەوە دەکەن و منداڵەکانیشیان فێری دروستکردنی دۆشاوی ترێ دەکەن. 
 
باخداران دەڵێن دروستکردنی ئەم دۆشاوە ئەوەندە ئاسانیش نییە، بەڵکو بە چەند قۆناخێکدا تێدەپەڕێت و ماندووبوون و گرنگیپێدانیشی دەوێت. تەنیا کوڵاندنی ترێکە 5 کاژێر دەخایێنێت.
 
باخدارانی ئەم ناوچەیە ماوەی 10 ساڵە تەواوی بەرهەمەکانیان هەناردەی سێرت، ئێلیهـ و شارۆچکەکانی بەدلیس دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە