رووداو دیجیتاڵ
رۆژی پێنجشه‌ممه 26-3-2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی هاوبەشی لە نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و کۆنسووڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان پێگەیشت.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەدا "هاوخەمیی قووڵی خۆیان بۆ ئه‌و هێرشە مووشەکییە ده‌ربڕيوه كه به‌ره‌به‌يانى سێشەممە 24-3-2026 كرايه سه‌ر ناوچەی سۆران و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هيد و بريندار بوون".
"نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و کۆنسووڵ و نوێنەرانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا سەرەخۆشیی قووڵیان ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و بنەماڵەی ئەو شەش پێشمەرگە قارەمانە کردووە کە لە هێرشەکەدا شەهید بوون و هیوای چاکبوونەوەیان بۆ برینداران خواستووە"، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وا دەڵێت.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، "لە پەیامەکەدا كه كۆپييه‌كيشى ئاراسته‌ى به‌ڕێزان مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكوه‌زيران و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكوه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كراوه، هه‌روه‌ها نیگەرانیی قووڵی خۆیان نیشان داوە بەرامبەر بەو هێرشانەی لە چەند هەفتەی رابردوودا كراونه‌ته سەر هەرێمی کوردستان".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، "لە کۆتاییی پەیامەکەدا، هاوسۆزیی خۆیان و وڵاتەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردووەتەوە و جەختیان لە پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە کردووەتەوە".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ