رووداو - کۆبانێ
شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان یەکێکە لەو شارانەی پێشتر دانیشتووانەکەی لەبارەی ئەو رووداوانەی کە بەسەر گەلی کورددا هاتبوون رۆڵی بەرچاوی لە هەستی نەتەوەییدا هەبووە و میر جەلادەدەت بەدرخان، کە یەکێکە لە سەرکردە سیاسییەکانی کورد لەو شارەدا دەستی بە کارە سیاسییەکانی کردووە.
شاری کۆبانێ زیاتر لە 400 گوند لەخۆدەگرێت و ئێستاش نزیکەی 100 گوندی سەر بەو شارە لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدان و شەڕ و پێکدادانیش لە نێوان هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و چەکدارانی داعش لە دەروبەری ئەو شارە بەردەوامە.
خێزانێکی ئاوارەبووی کۆبانێش کە لە شارەکانی باشووری کوردستان نیشتەجێبوون باسی ئەوە دەکەن، کە هێرشەکانی چەکدارانی داعش وای لێکردوون بەردەوام بەدەم کەناڵەکانی راگەیاندنەوە و ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دابنیشن بۆ ئەوەی دوایین زانیاری لەبارەی شارەکەیانەوە بزانن. هەروەها گلەیی ئەوەش دەکەن کە میدیای عەرەبی لەئاست ئەو هێرشانەی کە داعش دەیانکاتە سەر کۆبانێ وەک پێویست کاریان نەکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ