رووداو-هەولێر
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند ئەو كەسەی درەنگانی شەوی رابردوو تەقەی لە ژن و پیاوێك كرد و پیاوەكەی كوشت، ناسنامەی ئاشكرا بووە، "بەڵام تاوەكو ئێستا دەستگیرنەكراوە".
درەنگانی شەوی رابردوو 26-10-2018 لە شەقامی ئیسكانی هەولێر كەسێك تەقەی لە ژن و پیاوێك كرد، پیاوەكە كوژرا و ژنەكەشی بریندار كرد. هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لەمبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "دوای لێكۆڵینەوەی پۆلیس بكوژەكە ناسرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە".
یادگار وەلی، برای ئەو ژنەی بریندارکراوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کێشەکە کۆمەڵایەتی نەبووە، بەڵکو زاواکەمان کێشەی لەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەی هەبووە، وەکو ئێمەش بزانین کێشەکە کۆن بووە و بۆ دووساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، دوێنێ شەویش کە بینیونی، تەقەی کردووە و زاواکەمانی کوشتووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ