بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلەی رێختەر لە دەڤەری راپەڕین روویدا

27-12-2019
نیشانەکردن بوومەلەرزە
A+ A-

رووداو - هەولێر 

 

ئەمڕۆ کاژێر 15:50 خولەک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلەی رێختەر بە دووری نۆ کیلۆمەتر لە قەڵادزێ روویدا و هاونیشتمانییان هەستیانپێکردووە.
 
ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی چوار کیلۆمەتر لە دووری نۆ کیلۆمەتر لە قەڵادزێ روویداوە. 
 
چەند هاونیشتمانییەکی دەڤەرەکە لە سەنگەسەر و رانیە بە رووداویان راگەیاند، لە ناوچەکەیان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

 

 دەقی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی کوردستان

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

شارەوانیی هەولێر داوا لە گەشتیاران دەکات پاشماوەکانیان بۆ ناو شار بگەڕێننەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پەیامێک ئاراستەی گەشتیاران و هاووڵاتییان دەکات و داوایان لێدەکات لە کاتی چوونە سەیرانگاکان، پارێزگاری لە پاکوخاوێنیی ژینگە بکەن و پاشماوەکانیان لەگەڵ خۆیان بگەڕێننەوە.