رووداو-هەولێر
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی مووچەی مانگانەی پەرلەمانتارییەکەی دەبەخشێت و خانووەکەشی داوەتە خێزانێکی ئانفالکراو. ئەو دەڵێت، لای من رازی بوونی خوا له هەموو شتێک گرنگتره.
جەلال پەرێشان، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە مووچە و ئیمتیازاتەکانی پەرلەمانتاریی رایدەگەیێنێت: "بەشێک لە خەڵکی پرسیار لە مووچە و ئیمتیازه تایبەتییەکانی پەرلەمانتاریم لێ دەکەن من لێرەوه رایدەگەیێنم هەر وەک چۆن له سەرەتای بانگەشەی هەڵبژاردن گوتم هەموو شتێک رەتدەکەمەوه و تەنها بۆ خزمەتی چینی هەژار دەچمه پەرلەمان، ئێستاش هەر لەسەر هەمان بەڵێنی خۆم ماوم".
ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "بەڵێنمداوه هەموو مانگێک مووچەکەم ببەخشمە 37 خێزانی پێداویستی تایبەت و کەمئەندام. دەربارەی خانووەکەی گوندی ئیتاڵیش بۆ ماوەی 4 ساڵ بەخشیومەتە بنەماڵەیەکی ئەنفالکراو و جگه لەوەش رۆژانەش وەک ئەرکێکی سەرشانم بەردەوام بەدوای کاری خەڵکم لەدام و دەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتی چینی هەژار".
جەلال پەرێشان، کارەکتەرێکی بەناوبانگی وەرزشە لە هەرێمی کوردستان، لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەربژێری پارتیی دیموکراتی کوردستان بوو و، توانی 30 هەزار و 444 دەنگ بەدەستبهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ