هاتووچۆی هەولێر روونکردنەوە لەسەر ئەم ڤیدیۆیە دەدات

28-12-2020
راوچی حەسەن @Rawchihasan
وێنەی شۆفێرەکە کە پێوانەی بەرزەپردەکە دەکات
وێنەی شۆفێرەکە کە پێوانەی بەرزەپردەکە دەکات
نیشانەکردن هاتووچۆی هەولێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە چەند رۆژی رابردوودا ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە شۆفێرێک پێوانەی پردێکی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دەکات کە بەرزییەکەی پێنج مەتر تەواو نییە و کەمی هەیە، هاتووچۆی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت "لە بەدواداچوونی ئێمە بۆ بابەتەکە دەرچوو، کە ڤیدیۆکە تەواوە و ئەو کەموکوریەی لەو شوێنە هەیە لە ئەستۆی کۆمپانیا تورکیەکەیە، کە بەبێ تەواوکردنی پرۆژەکە جێیهێشت و هاووڵاتییەکە راست دەکات."
 
لە چەند رۆژی رابردوودا ڤیدیۆی ژێر پردێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، کە شوێنەکە ژێر پردی 120مەتری هەولێرە، ئەو بەشە بوو کە دەکەوێتە نێوان شەقامی کەرکووک - موسڵ. لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت و شۆفێرەکە دەڵێت " لەسەر تابلۆکە نووسراوە 5 مەتر، بەڵام کە پێوانەی دەکەی 4 مەتر و 17 سانتیمەترە."
 
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند "هاووڵاتییەک لەژێر پردەکە پێوانە بۆ پردەکە دەکات کە 4 مەتر و 17 سانتیمەترە، کە ستانداردی ژێر پردەکانی شەقامی 120 مەتریی 5 مەتر دانراون. لە بەدواداچوونی ئێمە بۆ بابەتەکە دەرچوو ڤیدیۆکە تەواوە، ئەو کەموکوریەی هەیە لەو شوێنە لەئەستۆی کۆمپانیا تورکیەکەیە کە بەبێ تەواوکردنی پرۆژەکە جێیهێشت لەدواییش کۆمپانیای هێمن گرووپ کارەکانی تەواوکرد، ئەوانیش لەکاتی دانانی هێماکانی هاتووچۆ بەهەمان ستانداردی خۆیان دایاننابوو، کە پێنج مەترە بێ ئەوەی پێوانەی بکەن، ئێستا ئەو هەڵەیە لەلایەن هێمن گرووپەوە چاککرایەوە ."
 
هاتووچۆی هەولێر لە بەشێکی دیکەی روونکردنەوەکەدا دەستخۆشی لە کۆمپانیای هێمن گرووپ دەکات کە هێمای ژێر پردەکەی چاککرد. دەشڵێت "دەستخۆشی لەو هاووڵاتییە دڵسۆز و خەمخۆرەش دەکەین کە هەموو لایەنەکانی لەو هەڵەیە ئاگادارکردەوە بەر لە کەوتنەوەی کارەساتێک بەهۆیەوە."
 
رۆژی 22-12-2020، لە ماوەی چوار کاژێردا دوو رووداوی هاتووچۆ لە شەقامێکی هەولێر روویدا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر دەڵێت، رووداوەکان لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر و نزیک عەنکاوە روویانداوە. بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە دیوی ناوەوەی شەقامەکە بەرەو رێگەی شەقڵاوە، بەهۆیەوە زیانی ماددیی زۆر بەر رێگە و بارهەڵگرەکە کەوتووە.
 
بە گوتەی شایەتحاڵەکان لە شوێنی رووداوەکە، تاکسییەک خۆی کێشاوە بەو بارهەڵگرەی لە شوێنی رووداوەکە گیریخواردووە و دەرنەهێنراوە.کرێکارەکان ویستوویانە بۆدیی بارهەڵگرەکە ببڕنەوە، تەکسییەکە لە دوورەوە هاتووە و نەیتوانیوە خۆی بگرێتەوە و لە سێ کەسی داوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەی مانهاتن تاوەرز لە هەولێر

لە چوار مانگدا مۆڵەت بە 35 پڕۆژەی وەبەرهێنان بە سەرمایەی 407 ملیۆن دۆلار دراوە

بەپێی ئامارە نوێیەکانی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە چوار مانگی یەکەمی 2026دا، مۆڵەت بە 35 پڕۆژەی جۆراوجۆر دراوە کە کۆی سەرمایەکەیان دەگاتە زیاتر لە 407 ملیۆن دۆلار، کەرتی نیشتەجێبوونیش پشکی شێری لەو سەرمایەیە بەرکەوتووە.