سوپای ئازاد: 200 كەسمان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەپەگە چوونەتە نێو كۆبانێ

29-10-2014
بەهزاد میران
نیشانەکردن کۆبانێ سوپای ئازاد
A+ A-

رووداو - هەولێر

فەرماندەی سوپای ئازاد لە كۆبانێ لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، كە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 200 چەكداری سوپای ئازاد چوونەتە ناو كۆبانی.
 
عەبدولجەبار ئەلعگێدی، فەرماندەی سوپای ئازاد لە كۆبانێوە بە رووداوی گوت، كە ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) چوونەتە ناو كۆبانێ.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە چاوەڕێ دەكرێت لە ماوەی داهاتوودا ژمارەیەكی زیاتری چەكداری سووپای ئازاد بچنە ناو كۆبانێ، "بەڵام بۆ دۆخی ئێستای كۆبانێ و زەحمەتی جووڵە لەو شارەدا ژمارەی ئێستای سوپای ئازاد بەسە". ئاشكراشیكرد كە سوپای ئازاد لەكۆبانی ناكشێتەوە تا ئەو كاتەی كۆبانێ بەتەواوی لەداعش وەردەگرنەوە.

عەبدولجەبار ئەلعگێدی فەرماندەی سوپای ئازاد لە كۆبانێ، لەبارەی چەكەكانیانەوە گووتی: "ئەو چەكانەی ئێستا بەدەستمانەوەن چەكی سووك و ناوەندین، وەكو هاوەنی 120 و 180 و كڵاشینكۆفی 23 و 24 و هەروەها ژمارەیەك ئاربیجی".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە