رووداو دیجیتاڵ
کۆتربازەکانی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 10 هەزار کۆتریان ئازادکردن و پێشکەشی سرووشتیان کردن.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی 12ی هەموو ساڵێک، چالاکیی "ئازادکردنی کۆترەکان" لەلایەن کۆتربازانی ئامەدی باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت. لە شارۆچکەکانی ئامەدەوە سەتان کۆترباز بەخۆیان و کۆمەڵێک کۆترێکەوە خۆیان دەگەیەننە شوێنی بەڕێوەچوونی چالاکییەکە.
ئەمساڵ محەممەد باتماز، خاوەن بەخێوگەی کۆتر لە ئامەد چالاکییەکەی رێکخستووە. باتماز گوتی: "چالاکیی ئازادکردنی کۆتر بەڕێوەدەچێت، کە لە ئاسماندا باڵەفڕکێ دەکەن. کۆتربازان لە شارۆچکەکانی دیاربەکرەوە باڵندەکانیان دەهێنن و لە شوێنێکدا بەیەکەوە ئەو باڵندانە هەڵدەفڕێنرێن".
محەممەد باتماز گوتیشی: "ئامانجی چالاکییەکە بڵاوکردنەوەی کۆترە بە هەموو شوێنەکانی وڵاتدا، لەگەڵ هەڵفڕاندنی ئەو کۆترانە هیوای ئاشتی بۆ شار و وڵات دەخوازین، هاوکاریش دەبین بۆ لەنێونەچوونی جۆرە دەگمەنەکانی کۆتر لە ناوچەکەدا".
سەبارەت بە ژمارەی ئەو کۆترانەی، کە ئازادیان کردن. محەممەد باتماز گوتی: "لانیکەم 150-200 کەس بەشدارییانکردووە و نزیکەی 10 هەزار کۆتر بۆ ئازادکردن ئامادەکرابوون".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ