رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ گیانلەدەستدانی تووشبوویەکی 17 ساڵی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و دەڵێت، شەش تووشبووی نوێش تۆمارکراون.
د. فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو تووشبووە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکی لەگەڵدابووە و دوای مانەوەی بۆ ماوەی 12 کاژێر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئەو کوڕە 17 ساڵە خەڵکی شارۆچکەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵە، د. فەرهاد محەممەد ئاماژە بەوە دەکات، پێشتر لە نەخۆشخانەی سەرچناری تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی خەوێندرابوو.
ئەو شەش تووشبووە نوێیەی لە چەمچەماڵ تۆمارکراون سێ پیاو و سێ ئافرەتن، پیاوەکان تەمەنیان 25، 47 و 70 ساڵە و ئافرەتەکانیش تەمەنیان 50، 48 ساڵ و 23 ساڵە. یەکێک لە تووشبووەکان دانیشتووی شارۆچکەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵە و ئەوانی دیکە دانیشتووی چەمچەماڵن.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، تاوەکو ئێستا 135 تووشبووی کۆرۆنا لە سنووری چەمچەماڵ تۆمارکراون کە 80 کەسیان چاکبوونەتەوە و حەوت کەسیش لەو سنوورە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیش، ئێستا لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 144 تووشبووی کۆرۆنا هەن کە هەزار و 855 کەسیان چاکبوونەتەوە و 207 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. زۆرترین گیانلەدەستدانیش لە پارێزگای سلێمانییە کە 177 کەسن.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ