رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسیی کەرکووک رایدەگەیێنێت، دوو مووشەک لە کەرکووک کەوتوونەتە خوارەوە.
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسیی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو مووشەک لە کەرکووک کەوتوونەتە خوارەوە، یەکێکیان بەر سەربانی ماڵێک کەوتووە لە گەڕەکی عرووبە، ئەوەی دیکە لە فڕۆکەخانەی سەربازی کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.
هەروەها عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەگوێرەی زانیاریی سەرەتایی دوو مووشەک کەوتوون یەکێکیان لە گەڕەکی عروبە و ئەوەی دیکەیان لە فڕۆکەخانەی کەرکووک، تائێستا سەرچاوەی ئاراستەکردنی مووشەکەکان نادیارە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ