لە رووداوێکی هاتووچۆدا دوو هاوژین گیانیان لەدەستدا

30-07-2022
دیاری محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی شارەزوور - هەڵەبجە دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ شەممە 30-70-2022 کاژێر 20:30 خولەکی بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی نێوان شارەزوور - سەیدسادق دوو هاوژینی تەمەن 57 ساڵ و 55 ساڵ گیانیان لەدەستدا.
 
‎عیرفان عەلی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تیمەکانمان ئاگادارکراونەتەوە بۆ گواستنەوە دوو تەرم کە لەو رووداوە گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکان گەیێندراونەتە پەیمانگەی دادپزیشکی سلێمانی".
 
‎عیرفان عەلی ئاماژەی بەوەدا، "ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی هەڵەبجەی تازەن و هاوژینی یەکدین، پیاوەکە ناوی لەتیف قادرە و تەمەنی 57 ساڵە و هاوژینەکەی ناوی چیمەن ئەحمەدە و تەمەنی 56 ساڵە".
 
لەبارەی رووداوەکەش بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە: "رووداوەکە لەسەر رێگەی سەیدسادق بۆ قەزای شارەزوور بووە لە نزیك تەپی کەرەم لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل کە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکدا کە شووتی بارکردووە و دوای رووداوەکەش شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکراوە".
 
هەر ئەمڕۆ لە رووداوێکی دیکەی هاتووچۆدا نزیک کاژێر 6ـی ئێوارە، ئۆتۆمبێلێک لە کچێکی تەمەن 6 ساڵانی دا و دواتر گیانی لەدەستدا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.