رووداو - هەولێر
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئیمارات پێگەیشت.
هەردوولا نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکانی ئەم چەند رۆژەی ناوچەکە دەربڕی.
ئێوارەی چوارشەممە (4-3-2026)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوەی ئیماراتەوە پێگەیشت.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتیی ناوچەکە، بەتایبەت ئیمارات، عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کراون. هەردوولا "نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە هێرش و پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان دەربڕی."
مەسرور بارزانی و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە کردەوە لەپێناو "پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و هێورکردنەوەی گرژی و دوورخستنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ