سوپای پاسداران: چەندین ئامانجی ئەمریکی و ئیسرائیلیمان لە کەنداو پێکا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراواندا، چەندین ئامانجی سەربازی و ئابووریی ئەمریکا و ئیسرائیلیان لە ناوچەی کەنداو پێکاوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران، هێزی دەریایی سوپا لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرشەکەی ئەنجامداوە و تێیدا "زیانی گەورەی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کەنداو و وڵاتانی دەوروبەری گەیاندووە."
 
سوپای پاسداران دەڵێت، بە مووشەکی بالیستیک و درۆنی خۆتەقێن، شوێنی کۆبوونەوەی فەرماندە و ئەفسەرانی ئەمریکییان لە نزیک بنکەی دەریایی "محەممەد ئەلئەحمەد" لە وڵاتی کوێت بە وردی پێکاوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە "بینراوە ژمارەیەکی زۆر ئەمبۆڵانس لەو ناوچەیە کۆبوونەتەوە، ئەوەش نیشانەی زۆریی کوژراو و بریندارەکانە."
 
سوپای پاسداران بانگەشەی ئەوە دەکات کە کەشتییەکی بازرگانیی ئیسرائیلی بە ناوی "کینگ داو ستار" لە نۆکەندی بەندەری "جەبەل عەلی" لە ئیمارات بە مووشەکی کرووزی دەریایی "قەدیر" پێکراوە و ئێستا کەشتییەکە دەسووتێت.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە چوارچێوەی "کۆنترۆڵی زیرەکانەی گەرووی هورمز"، رێگری لە هاتووچۆی چەندین کەشتی کراوە کە مۆڵەتیان نەبووە و بەرەو لەنگەرگەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای گەرووەکە ئاراستە کراون. سوپا داوا لە ستافی کەشتییەکان دەکات تەنیا لە رێگەی کەناڵی 16ی نێودەوڵەتییەوە پەیوەندی بەوانەوە بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ: لە رێگەی کوردەکانەوە چەکمان بۆ خۆپێشاندەرانی ئێران نارد و ئەوان چەکەکانیان بۆخۆیان برد

دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانی لەسەر جەنگی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی گوت، ئەمریکا لە رێگەی کوردەکانەوە چەکی بۆ خۆپێشاندەران ناردووە، بەڵام "پێیوایە" کوردەکان چەکەکانیان بۆخۆیان بردووە.