سوپای ئیسرائیل: دەستمان بە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرش کردووە بۆ سەر تاران

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیێنێت، شەپۆلێکی نوێی هێرشیان بۆ سەر دامەزراوەکانی ژێرخانی رژێمی ئێران لە تاران دەستپێکردووە. هاوکات لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای شارەکە دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت.
 
بەیانیی ئەمڕۆ، پێنجشەممە 6.3.2026،  سوپای ئیسرائیل راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، دەستیان بە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرش کردووە بۆ سەر دامەزراوەکانی ژێرخانی رژێمی ئێران لە تاران.
 
هاوکات میدیای فەرمیی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە هاوکات لەگەڵ کاتی بانگی بەیانی، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای تاران بیستراون.
 
ئەم هێرشانە دوای ئەوە دێن کە گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەڤیڤ گەیشتووەتە لووتکە و هەردوولا هەڕەشەی تووند لە یەکدی دەکەن. 
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی قەبارەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە