سوپای پاسداران: شەپۆلێکی نوێی هێرشمان دەستپێکرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سوپای پاسداران دەڵێ، شەپۆلی 21ـمی هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئیسرائیل دەستپێکردووە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئۆپەراسیۆنەکە تێکەڵە و بە درۆن و مووشەک دەکرێت.
 
کاژێر 5:26 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 06-03-2026، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەستپێکردنی شەپۆلی 21ـمی ئۆپەراسیۆنی (بەڵینی راست 4)ـی راگەیاند.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هێرشەکە بە دروشمی ''یا معز المؤمنین'' بە شێوەی ''تێکەڵ، بەرفراوان و جۆراوجۆر'' بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و چەندین ئامانج لەنێو خاکی ئیسرائیل دەکرێ.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە ئەم شەپۆلەی هێرش کە بە درۆن و مووشەک دەکرێ،مەبەستی پێکانی کۆمەڵێک ئامانجە لە ناو جەرگەی تەلئەڤیڤ.
 
کەمێک بەر لە راگەیێندراوەکەی سوپای پاسداران، سوپای ئیسرائیل راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد، دەستیان بە شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرش کردووە بۆ سەر دامەزراوەکانی ژێرخانی رژێمی ئێران لە تاران.
 
هاوکات میدیای فەرمیی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە هاوکات لەگەڵ کاتی بانگی بەیانی، دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای تاران بیستراون.
 
جەنگی ئیسرائیل-ئەمریکا و ئێران لە رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026ـەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە