درۆنی ئێرانی؛ سەرچاوەی هێرشەکانی رووسیا لە ئۆکراینا

15-10-2022
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
وێنەی درۆنێکی ئێرانی
وێنەی درۆنێکی ئێرانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، هێرشەکانی رووسیا لە ئۆکراینا زیادیکردووە بە تایبەتی لە رێگەی درۆنەوە کە دەگوترێت ئێرانین.
 
رۆژی سێشەممە 11-10-2022، ڤۆلۆدمێیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا گوتی، "دوژمن زیاتر لە 100 مووشەکی کروز و 12 جۆری جیاواز درۆنی بەکارهێناوە لەنێویان درۆنی شاهیدی ئێران. هەموو 10 خوولەک جارێک، پەیامم پێدەگات بەوەی دوژمن درۆنی شاهیدی ئێرانی بەکارهێناوە." 
 
لە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا، رووسیا پشتی بە درۆنی ئێرانی بەستووە و بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە مانگی رابردووەوە، مۆسکۆ داوای دوو هەزار و 400 درۆنی ئێرانی کردووە، بەڵام سوپای ئۆکراینا دەڵێن، رووسیا رۆژانە 6 درۆنی ئێرانی لە هێرشەکانیاندا بەکاردەهێنن و توانیویشیانە 60%ی درۆنە ئێرانییەکان تێکبشکێنن. 
 
ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردووە، تاران سێ جۆر درۆنی بۆ رووسیا دابینکردووە کە ئەوانی شاهید-136 و کاماکازی و موهاجیر-6ـن کە رووسیا بۆ مەبەستی هێرشکردن و چاودێریکردنی جموجۆڵی سەربازانی ئۆکراینی بەکاریهێناون. ‌
 
لەگەڵ بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی لەلایەن سوپای رووسیاوە، وڵاتانی رۆژئاواش لە هەوڵدان بۆ پاراستنی ئۆکراینییەکان لە درۆنی ئێرانی. 
 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رۆژی چوارشەممە 12-10-2022، باسی لەوە کرد، "ئێمە رادار و سیستمی دژی مووشەکیان بۆ دابین دەکەین بۆ پاراستنیان، بەتایبەتی لە ‌هێرشە درۆنی و مووشەکییەکان. لە چەند هەفتەی داهاتووشدا ئەو کارە دەکەین و چەکیان بۆ دابین دەکەین، هاوکات مەشقیش بە هێزەکانیان دەکەین." 
 
درۆنی شاهیدی ئێرانی کە رووسیا زۆرترین کات لە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکراینا بەکاریهێناوە سێ جۆری هەیە و تائێستا لە جەنگی یەمەن و ئۆکراینا و لە هێرشەکانی مانگی رابردووی سەر هەرێمی کوردستان بەکارهێنراون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی بڵاوکراوە لەلایەن بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا لە rێکەوتی 14ی ئازاری 2026؛ بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە ئاسمانی شاری ئیسفەهانی ئێران نیشان دەدات دوای ئەنجامدانی چەند هێرشێک.

بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ: جەنگی ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆتایی دێت

بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپ گەشبینن کە جەنگی ئێران لە چەند هەفتەی داهاتوودا یان "زووتر" کۆتایی پێبێت. دەشڵێن، سەرەڕای زیانە ئابوورییە کورتخایەنەکان، کۆتاییهاتنی جەنگەکە دەبێتە هۆی بووژانەوەی ئابووریی جیهان و دابەزینی نرخی وزە.