گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سووریا دەستپێدەکەنەوە

16-01-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی تورکیا رایگەیاند، گەشتەکانیان لە تورکیاوە بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا دەستپێدەکەنەوە. 
 
بیلال ئەکشی، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی تورکیا درەنگی شەوی چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، لە 23ـی کانوونی دووەمی 2025 ـدا دەست بە گەشتەکانیان بۆ دیمەشق دەکەنەوە.
 
بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی تورکیا باسی لەوەشکردووە، لە هەفتەیەکدا سێ گەشتیان لە تورکیاوە بۆ سووریا دەبێت. بلال ئەکشی نووسیویەتی، "دەگەڕێینەوە بۆ شام، بەختێکی باش".
 
ئەکشی، لە پۆستەکەیدا دێڕێکی لە شیعرەکەی شاعیر سەزاییی کاراکۆچی نووسیوە و دەڵێت، "من هەزار ساڵ لەمەوبەر دیمەشق دەناسم. وەک شیری دایکم لە منەوە نزیکە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێرشێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر لوبنان. وێنە:AFP

لوبنان: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل نزیک دەبێتەوە لە 3000 کەس

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی راگەیاند، کە لە سەرەتای مانگی ئازاری رابردووەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ هەزار کەس کوژراون. هاوکات لە باشووری وڵاتەکەش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئیسرائیلیدا، چوار سەرباز بریندار بوون.