سعودیە: 3 درۆنمان تێکشکاند کە لە ئاسمانی عێراقەوە نێردرابوون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند، بەیانیی رۆژی یەکشەممە، 17-05-2026، سێ درۆن تێکشکێندراون دوای ئەوەی لە ئاسمانی عێراقەوە چووبوونە ناو سنووری ئاسمانیی ئەو وڵاتە.
 
لیوا روکن تورکی مالیکی، گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی سعودیە دەڵێت: وڵاتەکەی مافی وەڵامدانەوەی لە کات و شوێنی گونجاودا هەیە و خۆی دەپارێزێت.
 
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئاماژەی بەوەشکرد: "وەزارەتی بەرگری هەموو رێکارە پێویستەکان دەگرێتە بەر بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەوڵێکی دەستدرێژی بۆ سەر سەروەریی سعودیە و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتییان و دانیشتووانەکەی." 
 
جەنگی ئێران و ئەمریکا لە 28ی شوبات دەستیپێکرد و لە ماوەی نزیکەی 40 رۆژی جەنگەکەدا ئێران هێرشی کردە سەر وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو کە سعودیە یەکێک لەوانە.
 
بەگوێرەی میدیای سعودیە، لە کاتی جەنگەکەدا 53 مووشەک و 1006 درۆن ئاراستەی سعودیە کران. وەزارەتی بەرگریی سعودیە ئاماژە بەوە دەکات، لە رۆژانی 25 تاوەکو 31ی ئادار 105 درۆن و مووشەک ئاراستەی سعودیە کرابوون، بەڵام ژمارەکە لە 1 تاوەکو 6ی نیسان بۆ 25 دانە دابەزی. 
 
بەردەوامبوونی هێرشەکان وایکرد، رۆژی 19ی ئادار فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە بڵێ، شانشینەکە مافی خۆیەتی "هەنگاوی سەربازی بنێت، ئەگەر پێویست بکات".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مانگ و تێلسکۆپێک. وێنەکە لەلایەن گرافیستەکانی رووداو دروستکراوە

سعودیە: ئێوارەی یەکشەممە لە بینینی مانگ ئاگادارمان بکەنەوە

دادگەی باڵای سعودیە، داوا لە گشت موسڵمانانی وڵاتەکەی دەکات ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 17ی ئایاری 2026، چاودێریی بینینی مانگی زیلحیجە بکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگەکە و جەژنی قوربان