دادگەی باڵای ئیسرائیل داوای دوورخستنەوەی وەزیری تەندروستی دەکات

19-01-2023
هەوراز حوسێن @Hawrazkadir
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

دادگەی باڵای ئیسرائیل داوای لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد وەزیری تەندروستیی حکومەتەکەی دووربخاتەوە. دوورخستنەوەی ئەو وەزیرە لە کاتێکدایە، پارتەکەی 11 کورسیی لە 120 کورسییەکەی کنێستی بەدەستهێناوە.
 
رۆژی چوارشەممە 18-01-2022، دادگەی باڵای ئیسرائیل داوای لە بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد ئاریا دێری، وەزیری تەندروستی لە پۆستەکەی دووربخاتەوە. هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئەو وەزیرە لە شوباتی 2022دا تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیلی دراوەتە پاڵ.
 
ئاریا دێری، سەرۆکی پارتی ئاینیی شاس، کە پارتەکەی لە هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا 11 کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێناوە، راستەوخۆ وەڵامی بڕیارەکەی دادگەی باڵای دایەوە و بە "بێ یاسایی و ناڕەوا" ناویبرد.
 
پارتەکە رایگەیاند، "ئەمڕۆ دادگە 400 هەزار دەنگی پارتی بزووتنەوەی شاسی فڕێدا." ئەمە لە کاتێکدایە دادگە بۆ بەربژێرکردنی ئەو کەسایەتییە بۆ بوونە وەزیر لە حکومەت پێشتر رایگەیاندبوو، ناگونجێت؛ بەڵام هاوپەیمانێتییەکەی نەتەنیاهو سوور بوون لەسەر بەربژێرکردنی.
 
پێشبینی دەکرێت دوورخستنەوەی ئەو وەزیرە پشێوی لە ئیسرائیل دروستبکات، چونکە ژمارەی لایەنگرانی زۆرن و ئەگەری دروستبوونی خۆپێشاندانی گەورە لەنێو ئیسرائیل هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە